له درێژه‌ی ئه‌و لافاوه به‌ربڵاوانه‌ی كه ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن 6 به‌ندوای پارێزگای كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ریان رژاوه.
ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ به ئاژانسی " ئیرنا "ـی ئێرانی وتووه كه به هۆی لافاو و هه‌ڵسانی ئاوی رووباره‌كان ئاو خه‌ریكه ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سنه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له 9 به‌نداوی پارێزگای كوردستان 6 به‌نداو له‌سه‌ریان رژاوه.
ناوبراو وتی به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی تا كۆتا مانگی به‌هاری ئه‌مساڵ بارینی باران له كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت و حكومه‌ت ده‌بێ رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.