Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 20:33

کوژرانی 3 کارمه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌

به‌ هۆی ته‌قینی باترییه‌كی ژێر ده‌ریایی روویداوه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌كانی ئێران رۆژی شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو ژێر ده‌ریاییه‌كی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بوو به‌ هۆی كوژرانی سێ كارمه‌ند.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌ هۆی ته‌قینی باترییه‌كی ژێر ده‌ریایی روویداوه‌.

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا ئامارێكی وردی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌به‌رده‌ست نییه‌ و به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران تا ئێستا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ پیشه‌سازیی ده‌ریایی " شه‌هید ده‌روێشی " كه‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه‌ له‌ 37 كیلۆمه‌تریی رۆژئاوای به‌نده‌رعه‌باسی باشووری ئێران هه‌ڵكه‌وتووه‌ و كاری سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ درووستكردن و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌له‌می خێرا و ژێرده‌ریایی سه‌ربازییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.