لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری پارتەکە لە بازنەی ئیستانبوڵ ساروهان ئۆڵوچ لە بارەگای سەرەکی پارتەکەیان باسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کرد و رایگهیاند: ئەوەی بینراوە، ئەو ستراتیژیەی لە رۆژئاوای توركیا پەیڕەومان کرد ئەنجامی راستی هەبووە.
ئۆڵوچ ئاماژەی بەوەدا کە ماوەیەک کێشە دروست بوو لە گواستنەوەی زانیاری لە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەوە بۆ پارتە سیاسییەکان و گوتی: دەزگای باڵای هەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا پاساوی پرسی وەستاندنی گەیاندنی زانیارییەکان بۆ کۆمەڵگە و پارتە سیاسییەکان روون بکاتەوە.
لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئۆڵوچ لەبارهی دهنگدان له شارۆچکەکانی شرناخ رایگهیاند: زۆر لەپێشەوە گوتمان کە لە ناوەندی پارێزگاکە رەوانەکردنی دەنگدەر ئەنجام دراوە.
ههروهها لەبارەی دۆخی دێرسمیش گوتی: ههموو هێزهكان له دێرسم دژی ئێمه یهكیانگرت و كاریان كرد بۆ ئهوهی شكستبهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.