له سبه‌ی یه‌كی نیسانه‌وه ھاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ ھیچ بڕه پاره‌یه‌ك ڤیزای ئێران وه‌ربگرن و گه‌شتی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
نه‌سروڵڵا مه‌سعودیان، سه‌ركۆنسولی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئێران و عێراقدا ئه‌نجامدراوه له سبه‌ی یه‌كی نیسانه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ھاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ ھیچ بڕه پاره‌یه‌ك ڤیزای ئێران وه‌ربگرن و گه‌شتی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا ھاتووه وه‌رگرتنی ڤیزا وه‌ك خۆیه‌تی و ھیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگیرێت له به‌رامبه‌ر پێدانی ڤیزادا، ئه‌و كاره‌ش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بووه كه ھه‌مان ھه‌نگاو به‌رامبه‌ر ھاووڵاتییانی ئێرانی بگرێته‌به‌ر.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.