Erbil 9°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 11:26

به‌ڤیدیۆ.. پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر پردێک فرێدایه‌ خواره‌وه‌

به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تره‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك، پیاوێك كه‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ئامێز ده‌كات و له‌سه‌رپردێكی توركیا فرێی ده‌داته‌ خواره‌وه‌.

گرته‌كان له‌لایه‌ن كامیرای چاودێری شوێنه‌كه‌ تۆماركراون و ده‌رده‌كه‌وێ كه‌دوای شه‌ڕی نێوانیان پیاوه‌كه‌ ده‌یه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ی رازی بكات و بگه‌رێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌پێی پێگه‌ی لایف لیك، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت، زۆر تووڕه‌ ده‌بێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ئامێز ده‌گات له‌سه‌ر پردێك فرێی ده‌داته‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تره‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ، له‌به‌ر تووندی ئازاره‌كانی هاوار ده‌كات و داوای یارمه‌تی له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ ده‌كات.

پاشان ئافره‌ته‌كه‌ ده‌گه‌ینرێته‌ نه‌خۆشخانه‌و تا ئێستاش باری ته‌ندروستیی مه‌ترسیداره‌، دواتریش پیاوه‌كه‌ ده‌چێته‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیس خۆی راده‌ست ده‌كات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.