نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا رایده‌گه‌ێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه هیچ شوێنێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام جه‌نگ دژی داعش ته‌واو نه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه، جیم جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاندووه: ئه‌مه‌ریكا شوێنی ڕابه‌ری ڕێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نازانێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: شكستهاتنی ڕێكخراوی داعش له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له كۆتا شوێنی‌دا له سوریا ڕۆژێكی مه‌زن بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه هیچ شوێنێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام جه‌نگ دژی داعش ته‌واو نه‌بووه .
جێفری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌ڕ دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له سوریادا ده‌مێننه‌وه .
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.