Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 16:31

لافاوی به‌خوڕ له‌ شاری شیرازی ئێران بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 11 که‌س و زیانی زۆر

لافاوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 10 خوله‌كدا هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران باران بارینی به‌لێزمه‌ بووه‌ته‌ هۆی هه‌ڵسانی لافاو له‌ شاری شیرازی سه‌ر به‌ پارێزگای فارسی ئێران و به‌م هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15 كه‌سیش برینداربوون، ئه‌مه‌ش جیا له‌ زیانی زۆر كه‌ به‌ شاره‌كه‌ و سه‌روماڵی خه‌ڵك گه‌یشتووه‌.

پارێزگاری فارس سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسانی ئه‌و لافاوه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌م شاره‌ هه‌ڵساوه‌ رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له‌ " ده‌روازه‌ قورئان " هاتوونه‌ت ناو شاره‌كه‌ به‌ هۆی لافاوه‌كه‌ تووشی پێكدادان بوون و دواتریش گیریان خواردووه‌ كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 200 ئۆتۆمبێل.

lafaw

عینایه‌توڵڵا ره‌حیمی له‌مباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری خسته‌ڕوو و وتی: لافاوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 10 خوله‌كدا له‌ به‌رزاییه‌كانی " ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر " به‌ ناو دۆڵه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ده‌روازه‌ی قورئان كه‌ یه‌كێك له‌ ده‌روازه‌كانی شاره‌ هاتووه‌ته‌ ناو شار و بووه‌ته‌ هۆی پێكدادان و گیربوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئۆتۆمبێل.

هه‌ڵبه‌ت لافاو له‌ وڵاتی ئێران چه‌ندین پارێزگای رۆژئاوا و باكووری گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی ئه‌م وڵاته‌ چه‌ندین پارێزگای باشووری رۆژئاوا و باشووری ئه‌م وڵاته‌ش ده‌بێ له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو، چونكه‌ ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌لێزمه‌ له‌ئاردایه‌.

lafaw

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌م چه‌ند رۆژی دواییدا لافاوێكی به‌هێز و به‌رفراوان ناوچه‌یه‌كی زۆری پارێزگای " گولستان "ـی باكووری ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌ كه‌ زیانێكی یه‌كجار زۆری به‌م ناوچه‌یه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پارێزگاری ئه‌م پارێزگایه‌ش به‌م هۆیه‌وه‌ له‌كار لابدرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.