هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن (سه‌ردار ئه‌حمه‌د) دامه‌زرێنه‌ری تیپی باواجی كۆیه پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندی ناسراو (سه‌ردار ئه‌حمه‌د) له‌ساڵی (1945) له‌شاری كۆیه له‌دایك بووه، یه‌كێكه له مۆسیقاژه‌نه ناسراوه‌كانی كورد‌و دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری كوردی كردووه.
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی شاری كۆیه، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ئازاری ٢٠١٩، له ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، زیاتر له ٥٠ ساڵه له بواری هونه‌رییدا كاریكردووه، میوزیكی بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ ئاماده كردووه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی ١٩٥٨وهك تیپی باواجی چونه‌ته سه‌ر شانۆ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پێشوی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه بوو.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.