به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، سه‌رۆك مسعود بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی
له ساڵیادی یه‌كه‌مى پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، پیرۆزبایى خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیواى به‌رده‌وامى و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
په‌خشى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی پێویستییه‌كى زۆر گرنگ بوو بۆ موخاتهبهكردنى راى گشتى عه‌ره‌بى له عێراق ووڵاتانى عه‌ره‌بى و، دۆزینه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كانى دیالۆگ و پێكه‌وه ژیان له نێوان گه‌لان و، خزمه‌تكردنى ئاشتى و ئارامى و به‌ره‌و پێشچوون و، گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌و گهشەكردنهى كه هه‌رێمى كوردستان به خۆیه‌وه بینیویه‌تى له هه‌موو بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ئاوهدانكرنهوهو سیاسى و، چه‌سپاندنى كلتورى لێبورده‌یى و قبوڵكردنى ئه‌وانى دیكه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، هیواى به‌رده‌وامى وبه‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازم و ئومێده‌وارم بتوانن هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردن له بواره‌كانى راگه‌یاندن به‌شداربن له بڵاوكردنه‌وه‌ى كلتورى برایه‌تى و لێبورده‌یى ودژایهتیكردنى توند‌و تیژى، كه به‌شێكن له ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانى چاو له سه‌رفرازى وئازادییه.
مسعود بارزانی
11/ ئادار/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.