ئه‌بولفه‌زل قه‌دیانی چالاكی سیاسیی ناوخۆی ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێران گرتووه، به 3 ساڵ زیندان و خوێندنه‌وه و روونووس كردنه‌وه‌ی 3 په‌رتووك سزاداروه.
موڕته‌زای كوڕی ئه‌م چالاكه سیاسییه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تیی باوكیی به تۆمه‌تی سووكایه‌تیی به رێبه‌ری ئێران 2 ساڵ زیندان و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی پڕۆپاگه‌نده له دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران به 1 ساڵ زیندان سزادراوه.
ئه‌بولفه‌زل قه‌دیانی هه‌روه‌ها جیا له‌و 3 ساڵ سزای زیندانه به خوێندنه‌وه و روونووس كردنه‌وه‌ی 3 په‌رتووكیش سزا دراوه.
ئه‌م چالاكه سیاسییه كه ته‌مه‌نی 74 ساڵه له كه‌سانی نزیكی میر حوسێن موسه‌وییه و 9 ساڵ به‌ر له ئێستا له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ناوخۆی ئێران له‌گه‌ڵ ناوبراو زیندانیكرا، به‌ڵام به هۆی زۆریی ته‌مه‌نییه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك ئازادكرا.
قه‌دیانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندینجار ره‌خنه‌ی له رێبه‌ری ئێران گرتووه و وتوویه‌تیی ئه‌و پاشایه‌تیی ده‌كات و له یه‌كێك له نامه‌كانیدا كه به راشكاویی بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تیی: بۆچی دیكتاتۆرییه‌ت له میسر و لیبیا ناپه‌سه‌نده به‌ڵام له ئێران و سووریا بووه‌ته‌ی مایه‌ی ستایش.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.