نوێنه‌ری شاری پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێت چالاكبوونی بازاڕه سنوورییه‌كانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه هۆی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا خستوویه‌ته سه‌ر ئێران و به بڕوای ئه‌و په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیك و ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته گرنگی ئه‌وتۆی هه‌یه.
ره‌سوڵ خزری نوێنه‌ری شاره‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شتی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته كه هاوكات ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێرانه، ده‌ڵێت: چالاكتر كردنی ئه‌و بازاڕه هاوبه‌شانه‌ی له نێوان ئێران و عێڕاقدا هه‌ن گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی كه ئه‌مریكا خستوویه‌ته سه‌ر ئێران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران ناوبراو وێڕای ئاماژه به سه‌ردانی داهاتووی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق بۆ تاران وتیی: له‌م رۆژانه‌ی دواییدا وه‌زیری پیشه‌سازیی ئێران دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێڕاق هه‌بووه له‌ناو ئێران‌دا كه ئه‌و دیدارانه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌پێدانی بازاڕه سنوورییه‌كان هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو وڵاته و هه‌روه‌ها به فه‌رمیی بوونی به‌شێك له ده‌روازه سنوورییه‌كانی وه‌ك " كێلێ " له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا گرنگیی ئه‌وتۆیان له بواری بازرگانیی هه‌یه.
ره‌سوڵ خزری ده‌روازه‌ی سنووریی كێلێ به ده‌روازه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت ئێران نیازی هه‌یه ئاستی هه‌نارده‌ی كاڵا بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێڕاق بگه‌یه‌نێته 26 ملیار دۆلار له ساڵێكدا.
ناوبراو دیداری ئه‌مدواییه‌ی به‌رپرسانی ئێران له عێڕاق و سه‌ردانی هه‌فته‌ی داهاتووی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێڕاق به هه‌وڵێك بۆ چالاك كردنی بازاڕه سنوورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و بازاڕانه ده‌رفه‌تێكی باشن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا بۆ ئێرانی دیاریكردووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.