حه‌مید به‌عیدی نه‌ژاد باڵیۆزی ئێران له له‌نده‌ن، بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ پێدانی پارێزبه‌ندی دیپلۆماتیك به نازه‌نین زاغری به پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌زانێت و ده‌ڵیت، پێدانی پارێزبه‌ندی دیپلۆماتیك به هاووڵاتییه‌كی به‌ره‌گه‌ز ئێرانی پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
شه‌وی رابردوو جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ پارێزگاری له هاووڵاتییه‌كی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، بڕیاری دا پارێزبه‌ندی دیپلۆماتیك ببه‌خشێت به نازه‌نین زاغری هاووڵاتی به‌ریتانی. به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێدانی ئه‌م پارێزبه‌ندییه به هاوولاتیان، وه‌ك به‌شێك له مافی ده‌وڵه‌تان هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌توانن له هه‌ندێ بابه‌تدا بۆ به‌رگری له هاوولاتیانی خۆیان كه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات مافیان پێشێل كراوه، پارێزبه‌ندی دیپلۆماتیكی پێ ببه‌خشن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش واده‌كات كه بارودۆخی هاووڵاتیه‌ك له كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی بۆ كێشه‌ی سیاسی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش له رێگای به‌كار هێنانی ئامرازی دیپلۆماتیك له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه مه‌به‌ستیانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.