ڕۆژنامه‌نووس (محه‌مه‌د سه‌عید كورده ) دووه‌مین كتێبی خۆی به‌ناونیشانی (جاران جاران) به تیراژی 500 دانه له چاپخانه‌ی هێڤی له شاری هه‌ولێر به چاپ گه‌یاند.
ئه‌و كتێبه 328 لاپه‌ڕه‌یه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه له سێ ته‌وه‌ر، یه‌كه‌میان شوێنه كۆن و به‌ناوبانگه‌كانی شاری هه‌ولێره وه‌ك (بازاڕی قه‌یسه‌ری، شێخه‌ڵڵا، قشله‌ی سواری، مناره‌ی چۆلی، ئاوی كه‌سك و سۆر، تۆپی ڕۆژوو شكاندن و ...تد) و دووه‌میان بریتیه له كار‌و پیشه كۆنه‌كانی وه‌ك (وێنه‌گره شهمسیهكان، حهمامچیهكان، كوره‌چیه‌كان، خانچیهكان، دێوه‌ره، كڵاشی په‌ڕۆین و ...تد) و سێیه‌میشیان بریتیه له كه‌سایه‌تیه دیار و ناسراوه‌كانی شاری هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خزمه‌تی شاره‌كه‌یان كردوه و ڕۆڵی دیار و به‌رچاویان هه‌بوه له ئاوه‌دانی و پێشڤه‌چوونی شاره‌كه‌دا وه‌ك ( یه‌كه‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، كۆشك و ته‌لاری عه‌تاوڵڵا ئاغا، مه‌لا فه‌ندی، قازی ڕه‌شاده فه‌ندی، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، شه‌هید حوسێن شێروانی، حاجی عه‌بدوڵڵای ده‌فژه‌ن، كچی كافرۆش، شه‌هابه‌ی هه‌ولێری، ئه‌حمه‌د ته‌بیب، حاجی سه‌عدی تورشیچی و .. تد) نووسه‌ری كتێب وه‌ك له پێشهكهیدا هێمای بۆ كردوه ئه‌و كاره‌ی من كردومه نموونه‌ی مشتێكه له خهروارێكن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ته‌مه‌ن و ته‌ندروستیم پێ ببه‌خشێ ئه‌وا به‌رگی دووه‌میشی لێ چاپ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ش له‌یاد نه‌كه‌م كه ڕۆڵی دیار و به‌رچاویان هه‌بوه له شاری هه‌ولێر و هه‌ر له‌و ده‌رفه‌ته‌شدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به شێوه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویی و كاری هونه‌ری هاوكار و پاڵپشتم بوون بۆ چاپكردنی ئه‌و كتێبه، خوای گه‌وره نموونه‌یان زیاد بكات.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.