Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 16:03

جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران : به‌شار ئه‌سه‌د له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ هێندرایه‌ ئێران

سه‌ركۆمار ئاگاداری ئه‌وه‌ بووه‌
کوردستان TV
100%

جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران، ئیسماعیل كانی رایگه‌یاند، ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ بردنی سه‌رۆكی رژێمی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران له‌ لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسه‌وه‌؛ بۆ خه‌مساردی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

ئیسماعیل كانی به‌ ئاژانسی خوێندكارانی ئێران (ISNA)ی راگه‌یاند "به‌شار ئه‌سه‌د له‌ لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسه‌وه‌ هێندرایه‌ ئێران. سه‌ركۆمار ئاگاداری ئه‌وه‌ بوو. پێموایه‌ ئه‌و‌ خه‌مسارد بووه‌ له‌وه‌ی ئه‌مه‌ به‌ زه‌ریف بڵێت. ئه‌و خه‌مساردییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حكوومه‌ته‌وه‌یه‌.

جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وێڕای جیاوازی بۆچوونیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، حكوومه‌ت به‌ حكوومه‌تی خۆیان ده‌زانن.

ئیسماعیل كانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بردنی ئه‌سه‌د بۆ ئێران كارێكی هه‌ستیارانه‌ بووه‌ و گوتی: "ئه‌وانه‌ی پێویست بوو له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاگادار بن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌یش پێویست نه‌بووه‌ ئاگادار بن ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌".

ناوبراو تیشكیشی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دۆستی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی-یه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.