Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:57

هه‌سه‌ده‌ 300 که‌سی ئازاد کرد که‌ گومان ده‌کرا ئه‌ندامی داعش بن

ئازادیی ئه‌و كه‌سانه‌ دوای نێوه‌ندگیریی سه‌رۆك هۆزه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ نزیكه‌ی 300 ده‌ستگیر كراویان ئازاد كرد كه‌ گومان ده‌كرا ئه‌ندامی داعش بن و به‌ وته‌ی وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان به‌ خوێن ئاڵووده‌ نه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌سه‌ده‌، ئازادیی ئه‌و كه‌سانه‌ دوای نێوه‌ندگیریی سه‌رۆك هۆزه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ كه‌سانی گومانلێكراو به‌ ئه‌ندامێتیی داعش یان ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌ ئازاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ وته‌ی رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆك تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا ئه‌مجاره‌ ژماره‌ی ئازادكراون له‌چاو جارانی پێشوو ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتره‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ 283 كه‌سه‌ و له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن له‌ رێگه‌ی راست لایانداوه‌ و نه‌ریته‌كانی سووریایان پێشێل كردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا جوڵاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌وان هه‌ر رۆڵه‌كانی سووریان و ئێمه‌ برایانه‌ و به‌ لێبورده‌یی ده‌ستیان ده‌گوشین.

هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده‌ به‌نیازه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاتی خۆیان كه‌ لای ئه‌وان زیندانیكراون و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.