هه‌فته‌ی داهاتوو حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران به یاوه‌ری محه‌مه‌د جه‌واد زریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له تویتێكیدا ئاشكرای كرد: به‌غدا باوه‌شی واڵایه بۆ برایان و هاورێیانی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵیان.
هه‌روه‌ها گوتی: له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و سیاسی ئه‌م دۆستایه‌تیه به‌رده‌وام ده‌بێـت و بڕیاره رۆژانی سێ بۆ چواری ئازار مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین و وه‌زیری ده‌روه‌ی ریاز مالیكی ده‌گه‌نه به‌غدا .
هاوكات گوتی: بڕیاره رۆژانی یازده بۆ دوازده‌ی ئه‌م مانگه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه به هۆی بڕیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌فته‌ی رابردوودا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یی ئێران سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به نیوه‌چڵی به‌جێهێشت و گه‌رایه‌وه تاران.
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه ،ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی محه‌مه‌د جواد زه‌ریف ده‌بێـت بۆ ده‌روه‌ی وڵات وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران كه یاوه‌ری سه‌رۆككۆمار ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.