Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:52

هه‌والى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ڕه‌ت کرایه‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسى "رویته‌رز" له‌سه‌ر زارى كاسرا نورى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران هه‌والى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێرانى ڕه‌ت كرده‌وه‌و رایگه‌یاند" هه‌والى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زارى نه‌وتى ئێران هیچ راستیه‌كى بۆى نییه‌.

وته‌كانى كاسرا نورى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پیش كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ریمی قدوسی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئێرانى هه‌والى ده‌ستله‌كاركێشانه‌ى وه‌زیرى نه‌وتى ئێرانى راگه‌یاندبوو.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئینستگرام" ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندوه‌.

زه‌ریف نوسیویه‌تی " داوای لیبووردن ده‌كه‌م له‌ كه‌مووكورتییه‌كانم. له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م هه‌بوو، سوپاسی گه‌لی ئێران و به‌رپرسان ده‌كه‌م.

هاوكات عه‌باس موسه‌وی، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی پشتڕاستكرده‌وه‌. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.