له باره‌ى دهستلەکار کێشانەوەی محەمە دجەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ره‌ئى خۆى له‌م باره‌وه ئاشكرا كرد‌و لە پێگه‌ى تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاند" جه‌واد زەریف و حەسەن رۆحانی دوو مافیای گەندەڵن ، بۆیه دهستلەکار کێشانەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران دروست ناكات و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین كه ده‌بێت دهسهتدارانى ئێران رێز له ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌یان بگرن.
به‌پێى میدیاكانى ئێران، حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران سوورە لەسەر رەتكردنەوەی داوای دەست لەكار كێشانەوەی جەواد زەریف و هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی خامەنەیی رێبەری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوا لە زەریفی بكات لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.
له لایه‌كى تره‌وه، بریاره ئه‌مرۆ پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوەیەكى بەپەلە لەبارەی دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، ساز بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.