له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی ناسراو " حه‌مه هاشم " پێشانگایه‌كی تایبه‌تی هونه‌ریی بۆ هونه‌رمه‌ند " ئیسماعیل خه‌یات " ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 26 ی ئه‌م مانگه له كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌رۆ له هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر ، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ند " ئیسماعیل خه‌یات " بكرێته‌وه كه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر به هاوكاریی گرووپی هونه‌ریی و كولتووری بووژان پێشانگاكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
جێی باسه ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌ك گه‌ڕیده هه‌ر ڕۆژه‌ی له شوێنێكی كوردستان نمایشی كاره‌كانی ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێته به‌ر دیدی ئاسایی‌ترین مرۆڤه‌كان، تا په‌یامه‌كانی نزیكتر و ڕوونتر بگه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.