Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:34

فیلمی"گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵێکی سویس خه‌ڵات کرا

زیاتر له‌ 51 فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداریی و 26 خه‌ڵاتی مسۆگه‌ر كردووه‌
کوردستان TV
100%

فیلمی "گوڵ نسا" له‌ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌ نوێخوازانه‌كانی سویس (Innovation) دوو خه‌ڵاتی گرینگی مسۆگه‌ر كرد؛ یه‌كیان خه‌ڵاتی باشترین فیلم و ئه‌وی دیكه‌ش خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن.

ستار چه‌مه‌نی گوڵ ده‌رهێنه‌ری "گوڵ نسا" له‌ لێدوانێكدا بۆ جام كوردی ڕایگه‌یاند: كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ فێستیڤاڵی فیلمه‌ نوێخوازانه‌كانی سویس (Innovation) كه‌ 15 بۆ 18ی شوباتی 2019 له‌ شاری "بێرن" به‌ڕێوه‌ چوو، خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیل و باشترین ئه‌كته‌ری ژنی به‌ده‌ستهێنا.

ستار چه‌مه‌نی گوڵ خه‌ڵاتی باشترین فیلم و خاتوو یگانه‌ ڕه‌جه‌بی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی پێبه‌خشرا.

ستار چه‌مه‌نی گوڵ" له‌دایكبووی 1357ی هه‌تاوی له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سنه كه‌ له‌ ساڵی 1372 به‌ كاری شانۆیی هاتۆته‌ دونیای هونه‌ره‌وه‌ و وانه‌كانی  شانۆی به‌ باشی له‌ لای مامۆستایانی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ زێده‌كه‌ی له‌به‌ر كرد. ناوبراو له‌ ساڵی 1380ی هه‌تاوی له‌ گه‌ڵ خاتوو "ڤیدا ساڵحی" نووسه‌ری "گوڵ نسا" كه‌ هاوژینیه‌تی، به‌ شێوه‌یه‌كی پڕۆفشناڵ هاتۆته‌ دونیای سینه‌ماوه‌.

"ستار چه‌مه‌نی گوڵ" تا ئێستای له‌گه‌ڵ بێت 8 كورته‌ فیلم و 20 فیلمی دێكۆمێنتاری و 4 زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنی به‌رهه‌م هێناوه‌.

 یه‌كه‌مین به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی "چه‌مه‌نی گوڵ" به‌ ناوی "گوڵ نسا" له‌ نووسینی سینارینووس خاتوو "ڤیدا ساڵحی" له‌ كۆتایی ساڵی 1396ی هه‌تاوی به‌رهه‌م هێنراوه‌. كاری نمایشی "گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان له‌ ساڵی 1397 / 2018 ده‌ستی پێكردووه‌.

"چه‌مه‌نی گوڵ" له‌ زیاتر له‌ 51 فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداریی و 26 خه‌ڵاتی مسۆگه‌ر كردووه‌.

"گوڵ نسا" وه‌كوو دیارترین به‌رهه‌می سینه‌مایی "چه‌مه‌نی گوڵ" به‌شداریی 26 فێستیڤاڵی جیهانی كردووه‌ و توانیویه‌تی 11 خه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێت.

یه‌كه‌مین نمایشی جیهانیی "گوڵ نسا" له‌ 51هه‌مین خولی فێستیڤاڵی ڕێمی هیوستۆنی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018ی زایینی بوو. له‌م فێستیڤاڵه‌ گرینگه‌دا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و باشترین ئه‌كته‌ری پیاو پێشكه‌ش به‌ "گوڵ نسا" كرا. هه‌روه‌ها له‌ فێستیڤاڵه‌كانی بروكلین و زه‌نگبار یان تانزانیا و ڕێد له‌ نۆروێژ خه‌ڵات كرا. له‌ سالێنتۆ له‌ ئیتاڵیا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن به‌م فیلمه‌ درا. "گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵی كازانی ڕووسیا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و باشترین وێنه‌گریی بردۆته‌وه‌.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌ له‌ فێستیڤاڵی فیلمی به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی توندتیژی دژی ژنان له‌ ئه‌مریكا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری و به‌رهه‌م هێنه‌ریی یووسف كه‌ریمی سپانسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم) به‌ده‌ستهێناوه‌.

"گوڵ نسا" له‌ فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی 2018 توانی باشترین خه‌ڵاتی داهێنان له‌ سینه‌ما بباته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.