هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق 13 به‌رپرسی باڵای بانكی داعشیان له نێو خاكی سوریا ده‌ستگیر كرد كه سه‌رجه‌میان هاووڵاتی فه‌ره‌نسین.
ئاژانسی ئه‌لعه‌ره‌بیه له سه‌ر زاری سه‌ره‌چاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا له نێو خاكی سوریا، سێزده داعشی فه‌ره‌نسییان ده‌ستگیر كردووه كه كاریان پاره‌دار كردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووه.
ده‌شلێت: سه‌رجه‌م ئه‌و سێزده كه‌سه پله‌ی باڵایان له نێو ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه‌دا هه‌بووه.
پێشوتریش قوتری عوبێدیه له فه‌رمانده خۆبه‌خشه‌كانی هۆزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پێی رێكه‌وتنێكی پێشوه‌خته 150 داعشیان راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆتاییێهێنان به داعش له ناوچه‌ی باغوزی سوریا ده‌ستگیر كرابوون.
له لایه‌كی دیكه ئاژانسی رۆیته‌رز له‌و باره‌وه ئاشكرای كرد: راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م داعشانه به شێكه له رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌د و سوپای عێراق كه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش هاوكاری هاوشێوه‌یان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه.
راشیگه‌یاند: بریاره به‌م نزیكانه هه‌سه‌ده 502 چه‌كداری دیكه‌ی ده‌ستگیر كراوی داعش له سوریا، راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.