ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له گوندی كۆربینكاری سه‌ر به شاری كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان روویداو و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 5 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال تاكو ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه‌و هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تى خۆى له ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.
له لایه‌كى تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ له ئه‌نجامی تەقینەوەیەک لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستاندا کەسێک گیانی لەدەستدا و 11 دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.