ن/ جه‌مالی ده‌لاك
له‌سه‌ر بانگهێشت و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ده‌نگخۆشیی گه‌له‌كه‌مان له‌هۆلی ڕۆشنبیری مه‌ڕاسیمی خه‌ڵاتكردن و ڕێزلێنان، به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست و ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تی ئه‌و مه‌ڕاسیمه به‌شێوه‌یه‌كی جوان و به‌رزنرخاندن له مێژووی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ له ئێواره‌یه‌كی مانگی ڕێبه‌ندان له شاری هه‌ولێر ساز كرا.
لای هه‌مووان ئاشكرایه، كه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ كێیه‌و چ خزمه‌تێكی به‌هونه‌رو موزیك و گۆرانیی كوردی كردووه، هه‌میشه به‌ده‌نگه پرچێژو خۆشه‌كه‌ی ئارامی به ڕووح و جه‌سته‌مان به‌خشیوه، و هونه‌رمه‌ند به یه‌كێك له ڕیزی هونه‌رمه‌نده به‌رز و پڕ ئه‌زموونه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌ژمێردرێت، له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا به‌رله‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند مه‌قام و به‌سته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، مه‌قامه‌كه له هۆنراوه‌ی شاعیر مامۆستا (ئهحمهدههردی) و گۆرانیی كیژۆڵه‌ی چاومهست، هونه‌رمه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورتی بۆ ئه‌و گۆرانیه كرد، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه، كه‌وتمه خه‌یاڵی ئه‌و دونیا جوانه‌ی شیعر و هۆنراوه به‌رز و، وێنه گوڵ ناسكه‌كانی شاعیرانی نه‌ته‌وه‌كه‌م، ئه‌و شیعره ناسكانه له ڕێی گه‌رووی خۆشیی هونه‌رمه‌ندانه‌وه به میلۆدییه‌كی پڕ چێژ و لێوڕێژ له هه‌سته‌وه خوێندراوه و له‌لای بیسه‌ر و گوێگر یاده‌وه‌ریی جوانی نه‌خشاندووه.
هه‌میشه بیرم له‌وه‌كردۆته‌وه له‌پاشخانی ئه‌و گۆرانیانه‌و هۆنراوانه‌وه چیرۆكێك خۆی مه‌لاس داوه و شاراوه‌یه‌و بیسه‌رو گوێگر له‌و چیرۆكه پڕ خۆشه‌ویستی و خۆشیی و تراژیدیایه بێ به‌شن، هه‌رچه‌نده بۆخۆم هه‌موو كات وێڵم و پێم خۆشه بگه‌ڕێین به‌دوای ئه‌و چیرۆكانه‌دا و بیانخه‌ینه ڕوو بۆئه‌وه‌ی ده‌هێنده‌ی تر ئه‌و هۆنراوه و گۆرانییانه خۆشه‌ویستتر بكه‌ین، به‌رله‌وه‌ی بچمه سه‌ر چیرۆكی كیژۆڵه‌ی چاومهست پێم خۆشه چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و هۆنراوه و گۆرانیانه كه پاشخانهكهیان لێوانلێون له جوانی و له هه‌ستی به‌رزی شاعیر و ڕووداوه‌كه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بووه بۆته هه‌وێنی به‌دنیاهاتنی هۆنراوه‌كه و هه‌روه‌ها میلۆدی و گۆرانیه‌كه، وه‌ك جوانی بێناوی. گۆران، ناڵه‌ی جودایی هێمن موكریانی، تریفه‌ی مانگه‌شه‌و ....
هونه‌رمه‌ند و شاعیر حه‌مه ساڵه‌ح دیلان، زه‌مانه‌ی د. شیرازی، تاسه‌باری، حه‌سه‌نی شافعی، په‌رێشانی مامۆستا هێدی، له ده‌رگای په‌نجه‌ره‌كه‌م به.. شاعیر و نووسه‌ر هیوا قادر، غه‌ریبی، شاعیر ڕه‌زا حه‌مه زۆری تر، ئه‌وانه بۆخۆیان هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێك له‌پشتی هۆنراوه‌كه‌وه بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌نێو زۆر لهگۆرانبیژه ده‌نگخۆشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وانیش له‌وهه‌سته به‌رزه‌یان و كاریگه‌ری هه‌ندێك ڕووداو خامه‌یان خستۆته سهرتیانووس و ده‌رده‌دڵی خۆیان هه‌ڵڕشتووه و پاشان له‌ڕێی ده‌نگه بهسۆزهكهیان به‌شێوه‌ی مه‌قام بووبێ یان به‌سته‌یه‌ك بهمیلۆدییهكی خۆش پێشكه‌شیی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه.
با بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كرۆكی باسه‌كه‌م و وته شیرینه‌كانی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌ی (كیژۆڵه‌ی چاومهست)ی چۆن ده‌ست كه‌وتووه و به گه‌روو خۆشه‌كه‌ی چڕیویه‌تی و ئه‌و گۆرانییه بووه به گۆرانیه‌كی جوان و هه‌ست و ناخبزوێن، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم خاتوونی شۆخ و شه‌نگ (غه‌زه‌ڵ مسته‌فا) له ڕێی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵهوه له‌ژێر كاریگه‌ریی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ زۆر به جوانی ئه‌دای كرد و خوێندی ئه‌وه‌نده‌ی تر گۆرانییه‌كه كه‌وته به‌ردڵان، هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ له ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه‌ی بۆ هۆنراوه‌ی كیژۆڵه‌ی چاومهست گوتی شایه‌ت 14 یان 15ساڵی پێش ڕۆژێك له دووكانی نهوارفرۆشیهكهم بووم، به‌ڕێزێك و خاتوونێكی شۆخ و شه‌نگ هاتن بۆلام و كوڕه‌كه خۆی ناساند و گوتی من ناوم (دارا مه‌حمود)ـه‌و له وڵاتی نه‌رویژ ده‌ژیم هۆنراوه‌یه‌كم هه‌یه‌و میلۆدیشم له‌سه‌ر داناوه، هاتووم تا ئه‌و هۆنراوه و ئاوازه بده‌م بهبهریزتان به‌ده‌نگی خۆتان بیخوێنن.
هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ گوتی: كاتێك گوێم له هۆنراوه‌كه گرت و هه‌روه‌ها ئاوازه‌كه زۆر خۆش و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانام و له‌دڵه‌وه سپاسم كردوو پێم گوت، هۆنراوه‌كه زۆر پڕ هه‌سته و ده‌بێت ئه‌و چیرۆكه چیی بێت كه بۆته هۆكار كه ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی خوڵقاندووه، كاكه دارا له وه‌ڵامدا گوتی: من له وڵاتی نهروێج ده‌ژیم ڕۆژێك له شوێنێك دانیشتبووم كیژێكی زۆر شۆخ و شه‌نگ به له‌نجه‌ولاره‌وه به به‌رده‌ممدا تێپه‌ڕ بوو، ته‌لیسمی جوانی و شۆخ و شهنگییهكهی كاریگه‌ریی له‌سه‌رم دانا‌و منی برده نێو دنیای خه‌یال و بیركردنه‌وه و په‌لكێشی لای كیژه چاومهست و خومارهكانی كوردستانی كردمه‌وه، هه‌ر ئه‌و هه‌سته ببووه هه‌وێنی خوڵقاندنی ئه‌و هۆنراوه‌یه و ئه‌و خاتوونه نازداره ئێستا هاوسه‌رمه و ئه‌وه‌تا له به‌رده‌متدا و پێكه‌وه ده‌ژین و له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده و ناوی چیمه‌ن كه‌ریمه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخ.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌و هه‌سته جوانه و ئه‌و هۆنراوه و میلۆدییه خۆشه بوو كه زیاتر منی ته‌شویق كرد، كه به‌و شێوه‌یه ئه‌و گۆرانیه كیژۆڵه‌ی چاومهست بخوێنم و له نێو خه‌ڵكیدا جێبگرێت، كیژۆڵه‌ی چاومهست كیژۆڵه‌ی چاومهست چاوڕه‌ش و جوان چه‌نده نه‌رم و نیانی به‌چاوی ڕه‌شتا دیاره كه خه‌ڵكی كوردستانی خه‌ڵكی كام شار‌و گوندی مالتان له كوێیه؟ بۆنی باران و بۆنی نێرگزت پێیه په‌یكی شیرینی كوردی به ده‌ست نازدارێكهوه خشپه‌ی گه‌ڵای پاییزه به سروه ده‌شنێته‌وه چه‌ند دڵڕفێنه چه‌نده ئه‌فسوناوییه كانگای عه‌شقێكی قووڵ و بێ كۆتاییه چاو و پرچی ڕه‌ش، گه‌ردن تا بڵێی دڵڕفێن نیشانه‌ی كوردی كوێستان و یا گه‌رمێنن ئه‌ی شۆخی بۆنخۆش و گه‌ش و فێنكایی دڵی وه‌ك دڵۆپه ئاونگی سه‌رپه‌ڕه‌ی گوڵی به كورد و به كوردستان من دڵم ده‌كرێته‌وه سه‌هۆڵ به‌ندانی خه‌مم سه‌رتاپا ده‌كرێمه‌وه ئه‌و دووناوه چه‌نده شیرینه خودایه هه‌زاران سه‌مفۆنیا و ئاوازیان تێدایه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.