Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:26

به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی عێراق نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى پارتى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى پارتى کۆبویه‌وه‌

 هه‌میشه‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر ماف و ئیستحقاقه‌ ده‌ستوریه‌كان و جێ به‌جێ كردنی ڕاسپارده‌ و ته‌وجیهاته‌كان
کوردستان TV
100%

رۆژی شه‌ممه‌‌ 16 / 2 / 2019 نووسینگه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی نووسینگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕیز د. فوئاد حسین جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراقی فیدڕاڵ له‌گه‌ل فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه‌ .

به‌ڕیز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌ ناوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیمو‌كراتی كوردستان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌بوونیان . به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆك وێڕای باسكردنی باروودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی و بایه‌خی چوار ساڵی داهاتووی كاری فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاری یه‌ك تیمی و به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌دائێكی په‌رله‌مانی سه‌ركه‌وتوو كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی و خواستی هاووڵاتیان بێت .

دووپاتیكرده‌وه‌ ‌ پابه‌ند بوون به‌ ته‌وجیهات و ڕاسپارده‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و جه‌نابی جێگری سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رچاوروونی بۆ ئه‌نجامدانی كاری په‌رله‌مانی و هه‌ماهه‌نگی و مامه‌له‌كردنی به‌رپرسیارانه‌ و به‌رگری كردن له‌ مافه‌كانی هاووڵاتیان له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كان ده‌بێت هه‌روه‌ها به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌ركه‌وتنی فراكسیۆن له‌ به‌جێی گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌ په‌یره‌و و پرۆگرامی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

به‌ڕیز د . فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراقی فیدراڵ سوپاسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی كرد بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن و گۆرینه‌وه‌ی بیروڕاو هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی باشتر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كارو و باره‌كان له‌ پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ هاووڵاتیان . هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر دواین پێشهات و كاره‌كانی حكومه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گونجاو بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پێشكه‌شكردنی باشترین ئه‌دا و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ .

وێڕایی هه‌ماهه‌نگی و میكانزمی گونجاو بۆ تێگه‌یشتن و به‌رچاوروونی و پێشكه‌شكردنی ئه‌دای په‌رله‌مانی و حكومی كه‌ تێدا بتوانرێت مافه‌ ده‌ستوریه‌كان و ئیستحقاقی هاووڵاتیان بێته‌ دی و به‌ باشترین شێوازی حكومڕانی مافه‌كان بهێننه‌ دی . لەلای خۆیەوە ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پوخته‌یه‌كی له‌ چۆنیه‌تی كاركردنی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته‌ ڕوو كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌كو تیمێكی به‌هێز هه‌میشه‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر ماف و ئیستحقاقه‌ ده‌ستوریه‌كان و جێ به‌جێ كردنی ڕاسپارده‌ و ته‌وجیهاته‌كان و رۆڵی گرنگی په‌رله‌مانتاران له‌ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و پێداگرتن له‌ سه‌ر مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێم . پاشان په‌رله‌مانتاران تێبینی و بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی و گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر بابه‌ته‌كان و باروودۆخی سیاسی و كاری په‌رله‌مانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد .

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.