Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 14:39

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران: پاکستان پشتیوانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که‌ی شاری زاهیدانه‌

ده‌بێ حكومه‌تی پاكستان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بێت بۆ ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پاكستان له‌ پشت ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی شاری زاهیدانن كه‌ تیایدا 27 ئه‌ندامی سوپای پاسداران كه‌ پاسه‌وانی سنووریی بوون له‌ پاسێكدا كوژران.

 فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رۆژی رابردوو له‌ وتارێكدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ ناوی گروپی جه‌یشولعه‌دل كه‌ به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ، وتی: حكومه‌تی پاكستان ئه‌م گروپه‌ مه‌ترسیداره‌ی داڵده‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ مه‌ترسیدارن بۆ ئیسلام. هه‌روه‌ها حكومه‌تی پاكستان ده‌زانێ حه‌شارگه‌ی ئه‌و گروپه‌ له‌كوێیه‌ و ئه‌وان له‌ژێر پشتیوانیی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پاكستانن و ده‌بێ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بێت بۆ ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌عفه‌ریی له‌ درێژه‌دا وتاره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزتر ده‌كات و ده‌ڵێت: بێگومان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی پاكستان گروپی جه‌یشولعه‌دل سزا نه‌دات، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا تۆڵه‌ له‌م گروپه‌ی دژبه‌ری خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌  و پاكستان هه‌رچییه‌كی به‌سه‌ر بێت به‌ هۆی پشتیوانیی له‌م گروپه‌وه‌ به‌سه‌ری دێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.