Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 14:57

ئه‌کاونتی تویته‌ری رێبه‌ری ئێران له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه‌ سڕ کرا

فه‌توای كوشتنی سه‌لمان روشدی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رێبه‌ری شوڕشی ئێران له‌سه‌ر تویته‌ری ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی دانرابوو
کوردستان TV
100%

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كوشتنی سه‌لمانی روشدی (نووسه‌ری رۆمانی ئایاتی شه‌یتانیی) له‌سه‌ر ئه‌وكانتی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی له‌ ده‌ستڕه‌سی خوێنه‌ران دوور كرده‌وه‌ و پۆست كردنی په‌یامیشی له‌سه‌ر ئه‌كاونتی ناوبراو سڕ كرد.

رۆژی رابردوو له‌ ساڵڕۆژی ده‌رچوونی فه‌توای كوشتنی سه‌لمان روشدی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رێبه‌ری شوڕشی ئێران سه‌باره‌ت به‌ نووسینی رۆمانی ئایاتی شه‌یتانیی، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ له‌سه‌ر تویته‌ری ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی دانرابوو، كه‌ تویته‌ر ئه‌م په‌یامه‌ی له‌ ده‌ستڕه‌سی خوێنه‌رانی ئه‌كاونتی رێبه‌ری ئێران سڕییه‌وه‌ و ئه‌كاونته‌كه‌یشی سڕ كرد.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌دمینه‌كانی ئه‌كاونته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه‌ به‌ چالاكیی ئه‌كاونته‌كه‌ بده‌ن، به‌ ناچاریی په‌یامه‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه‌.

توڕی تویته‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ ئه‌مكاره‌ی خۆی نووسیویه‌تیی: ئه‌م په‌یامه‌ پێشێلكردنی بنه‌ماكانی كۆمپانیاكه‌مانه‌ كه‌ بریتین له‌ دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ به‌ توندوتیژیی یان ئازاری جه‌سته‌یی.

شایه‌نی باسه‌ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له‌ سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تیی خۆی له‌ ساڵ 1988ـدا فه‌توای كوشتنی سه‌لمان روشدیی نووسه‌ری به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هیندستانیی و به‌ ره‌گه‌ز به‌ریتانیی ده‌ركرد و ئه‌م فه‌توایه‌ش ره‌خنه‌ی توندی وڵاتانی رۆژئاوایی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام خودی سه‌لمان روشدی ناچار بوو زیاتر له‌ 10 ساڵ به‌ نهێنیی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.