محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران رۆژی رابردوو و له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له گفنتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی : ئێن بی سی "ـی ئه‌مریكیی هۆشدارییدا به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كسانه به خۆكوژیی.
زه‌ریف ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ربڕیی و وتیی: هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵی 2003 جه‌نگیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێڕاق هه‌ڵگیرساند، به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێرانیش هه‌ڵگیرسنێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ره‌وونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیازی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، وتی: من ناڵێم حكومه‌تی دۆناڵد ترامپ، به‌ڵكۆ مه‌به‌ستم داروده‌سته‌یه‌كه له‌ناو كابینه‌كه‌ی ترامپ كه هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵگیرسێنن و ئه‌مكاره بۆ ئه‌وان یه‌كسانه به خۆكوژیی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.