سهرۆک كۆماری ئێران رایگەیاند" پێویسته تهواوی خاكی سوریا لهلایهن رژێمەوە كۆنترۆڵ بكرێتهوه و بەرژەوەندییەکانى کورد پارێزراوبێت.
لە کۆبونەوەکەى سۆچێى نێوان سەرۆکى هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا، گفتوگۆ لەسەر دۆخى سوریا و چەند پرسێکى ناوچەکە کرا.
حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمریکا دواى کشانەوەشى لە سوریا دەستوەردانەکانى بەردەوام دەبن.
وتیشى" جێگیربونی هێزەکانی حکومەتى دیمەشق لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانەى تورکیا.
لەبارەى ئەو نیگەرانیانەى تورکیا لەسەر باکوورى سوریا و رۆژهەڵاتى فورات هەیەتى رۆحانى رایگەیاندوە، پێویستە ئەو نیگەرانیانە لەبەرچاو بگیرێت، ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین، بەڵام پێمانوایە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی سووریا و جێگیربونی هێزەکانی حکومەت لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانەى تورکیا.
ڕۆحانى تەئکیدیکردۆتەوە کە له ئهگهرى گهڕانهوهى سوپاى سوریا بۆ ناوچهكانى باكورى سوریا و رۆژههڵاتى فورات، پێویسته مافى كورد له ناوچهكه لهبهرچاو بگیرێت و پارێزراوبێت، پێویستە دەسەڵاتی حکومەتی سوریا لە ناوچەکانی باكورى سوریا و رۆژههڵاتى فوراتیش وەک ناوچەکانی دیکەی سوریا سەقامگیریی دابین بکات، بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە بەتایبەت کوردەکان کە ساڵانێكى درێژه لەو ناوچەیە ژیاون ، بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.