Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:35

رۆمانی "وردوخاشی په‌رته‌وازه‌" بڵاوکراییه‌وه‌

چیرۆكی خێزانێك ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر پێكهاتوون
کوردستان TV
100%

له‌ نوێترین كاری وه‌رگێڕانیدا ڕه‌نجده‌ر جه‌بار، رۆمانی وردوخاشی په‌رته‌وازه‌-ی موحسین ئه‌لڕه‌ملی ده‌كاته‌ كوردی و ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند له‌ شاری سلێمانی چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م ڕۆمانه‌ چیرۆكی خێزانێك ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر پێكهاتوون وه‌ك نموونه‌یه‌كی بچووكراوه‌ی پێكهاته‌ ئیتنی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق.

 باوكێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر تا ئه‌ندازه‌ی په‌رستنی نیشتیمان له‌گه‌ڵ دایكێكی خۆڕاگر و قوربانیده‌ر، كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌یان، كه‌ به‌له‌دایكبوونی مژده‌ی سه‌لامه‌تی و پیاوه‌تی باوكی به‌ خه‌ڵكی ئاوایی ڕاگه‌یاند ده‌بێته‌ كه‌سایه‌تییه‌كی وێنه‌كێش و ده‌ستڕه‌نگین.

 ئه‌م كوڕه‌ هونه‌ره‌كه‌ی و ده‌ست ڕه‌نگینیه‌كه‌ی ده‌خاته‌ خزمه‌ت هاوگوندییه‌كانی و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كوڕه‌ وێنه‌ی هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێكی ئاواییه‌كه‌ی ده‌كێشێت به‌ جۆرێك حه‌وت سه‌د جار وێنه‌ی خوشكه‌ شه‌نگه‌كه‌ی ده‌كێشێت، كه‌ دواهه‌مینیان شه‌وی پێش له‌سێداره‌دانی بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی وێنه‌ی ته‌نها دوو كه‌س بكێشێت، مه‌حمودی برای و سه‌رۆك.

 مه‌حمود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تێدا به‌دی نه‌ده‌كرد شایه‌نی وێنه‌كێشان بێت، سه‌رۆك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده‌ ڕقی لێبوو نه‌یده‌توانی وێنه‌ی بكێشێت. چیرۆكی ئه‌م نیگاركێشه‌، نموونه‌یه‌كه‌ بۆ نیگاركێشێكی ڕاسته‌قینه‌ كه‌ ڕاستگۆیی و حه‌قبێژی ئاوێته‌ی هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ر ڕۆمانه‌كه‌دا خوێنه‌ر به‌ر چه‌ندین چیرۆكی دیكه‌.

پێشتر دوو رۆمانی هه‌مان نووسه‌ر به‌ كوردی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌میان "خۆشیه‌ویستی دێڵه‌گورگ و كتێب"، كه‌ شێرزاد هه‌ینی كردوویه‌تی به‌ كوردی، هاوكات ڕۆمانی "باخچه‌كانی سه‌رۆك"یش، كه‌ ڕه‌نجده‌ر جه‌بار وه‌ریگێڕاوه‌.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

 

 

 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.