Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 09:51

له‌ کۆتایى مانگى نیسان ئه‌مریکا هه‌موو هێزه‌کانی له‌ سوریا ده‌کشێنێته‌وه‌

تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ هیچ پلانێكى نییه‌ بۆ پاراستنى هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كان
له‌ كۆتایى مانگى نیسان ئه‌مریكا هه‌موو هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (The Wall Street Journal)، به‌رپرسێكى باڵاى پێشووى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پنتاگۆن ئاماده‌كارى ده‌كات وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆتایى مانگى نیسان هه‌موو هێزه‌كانى كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ تا ئێستا هیچ پلانێكى نییه‌ بۆ پاراستنى هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كان له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ریان كاتێك هێزه‌كانیان سوریا به‌جێ ده‌هێڵێن. 

به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى ئه‌مریكى به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ناوچه‌ى ته‌نه‌ف دوایین شوێن ده‌بێت كه‌ هێزه‌كانمان سوریا به‌جێ ده‌هێڵن هه‌روه‌ك ئه‌و پلانه‌ى كه‌ دانراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاری مرۆیى بۆ سوریا.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌می ساڵى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى به‌م زووانه‌ له‌ خاكى سوریا ده‌كشێنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌زاندنى داعش له‌ وڵاته‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نن، تره‌مپ له‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌نێو هۆڵى كۆنگرێس له‌ گوتاری ساڵانه‌ى تایبه‌ت به‌ ره‌وشى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ به‌شێك له‌ گوتاره‌كه‌ى دووباره‌ ئاماژه‌ى له‌ناوبردنى داعش دا و رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م سه‌د له‌ سه‌د به‌ته‌واوى له‌ناوبردنى داعش راده‌گه‌یه‌نین.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.