له رێوره‌سمێكدا كه بریاره به‌یانی چوارشه‌م 6/2/2019 به‌رێوه‌بچێت ، كتێبی "به‌ته‌نیشت ژیانه‌وه" كه له لایه‌ن نووسه‌ر " دڵزار حه‌سه‌ن " نووسراوه بڵاوبكرێته‌وه .
نووسه‌ری كتێب " دڵزار حه‌سه‌ن " ئاشكرایده‌كات ، كتێبه تازه‌كه‌ی باس له چه‌ند چیرۆكێك و رووداوێك ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ند شیعرێكی تێدایه و وه‌ك كتێبێكی ئه‌ده‌بی بڵاو ده‌كرێته‌وه، دلزار وتیشی رێوڕه‌سمه‌كه به هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستان و ماڵی وه‌فایی به‌ڕێوه ده‌چێت و ناساندن و واژوو بۆ كتێبه‌كه ده‌كرێت .
رێوره‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی " به ته‌نیشت ژیانه‌وه " به‌یانی چوارشه‌م 6 ی شوبات كاتژمێر سێ و نیوی عه‌سر له شاری هه‌ولێر له هۆڵی كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی به‌ڕێوه ده‌چێت .
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " دلزار حه‌سه‌ن " له ساڵی 1972 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و له بواری شیعریشدا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می به پێزی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.