خانمە گۆرانیبێژی کورد ” ژیلیا “ گۆرانییەکی ھونەرمەندی کۆچکردووی کورد “ مامۆستا کەریم کابان ” دەڵێتەوە و ڤیدیۆکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودهكاتهوه .
ژیلیا لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی" ئینستاگرام " ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو كردووهتهوه وتێیدا دەردەکەوێت كه گۆرانیی " تەمەن" ی ھونەرمەند کەریم کابان دەڵێتەوە.
جگە لەو گۆرانییە خانمه گۆرانیبێژی كورد " ژیلیا " گۆرانیی چەندین ھونەرمەندی دیکەی دووباره كردووهتهوه و ڤیدیۆکانیش لە ھەژمارە تایبەتییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکاتەوە .
ئهم گۆرانیبێژه خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە وله ئێستادا لە ئەورووپا دەژی، ژیلیا لە ساڵی 2008 دەستی بە کاری ھونەری کردووە و به بڵاوکردنەوەی گۆرانیی" سۆز" ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.