Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:44

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ ئوسترالیا خه‌ڵاتێکی ئه‌ده‌بیی وه‌رده‌گرێت

ڕۆمانێكی به‌ناوی (هاوڕێیت، وا نییه‌ كوێستان) نووسیوه‌
کوردستان TV
100%

بێهرووز بووچانی، ڕۆژنامه‌نووس و په‌نابه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی كرماشان كه‌له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی ئوسترالیایه‌، بووه‌ خاوه‌نی پڕ به‌هاترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی ئه‌و وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی تۆڕی میدیایی (BBC) بێهرووز بووچانی كه‌له‌ گرتووخانه‌ی (مانووس)ی ئوسترالیایه‌ كه‌ په‌نابه‌رانی تیدا به‌ند كراون، له‌ڕێگه‌ی (واتس ئاپ)ه‌وه‌ ڕۆمانێكی به‌ناوی (هاوڕێیت، وا نییه‌ كوێستان) نووسیوه‌ و بووه‌ته‌ براوه‌ی گرانبه‌هاترین خه‌ڵاتی كه‌ ئه‌ده‌بیی(ڤیكتۆریا) ی ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وڵاتی ئوسترالیا ڕێگه‌یان پێ نه‌داوه‌ له‌ گرتووخانه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ربگریت.

به‌های خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی ڤیكتۆریا بڕی سه‌د هه‌زار دۆلاری ئۆسترالیا (55 هه‌زار پۆند)ه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ كورده‌ به‌ (BBC) ی ڕاگه‌یاندووه‌: "بردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ تووشی جۆرێك هه‌ستی دژ به‌ یه‌كی كردووه‌ و ده‌ڵێت: " به‌ جۆرێك زۆر شادم كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌م وه‌رگرتووه‌ و توانیومه‌ هه‌موو سه‌نجه‌كان بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ ئێمه‌ تێی داین و ده‌بینم زۆر كه‌سیش به‌مه‌یان زانیوه‌، كه‌ زۆر باشه‌، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌و ڕێگه‌ به‌ خۆم ناده‌م به‌ بۆنه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه‌ جه‌ژن بگێڕم، چونكه‌ دۆستی زۆرم هه‌یه‌ لێره‌ خه‌ریكن ئازار ده‌چێژن".

گوتیشی: "یه‌كه‌م شت كه‌ پێویسته‌ بیكه‌ین، ئه‌وه‌یه‌ له‌م دوڕگه‌یه‌ ڕزگارمان بێت".

بێهرووز بووچانی به‌هۆی چالاكیی نووسین و ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه‌ له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات گردتی بۆ ساز بووه‌ و ناچار بووه‌ ئیران به‌جێ بهێڵێت.

بووچانی له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌و ڕۆمانه‌ی به‌ فارسی نووسیوه‌ و له‌ڕێگه‌ی واتس ئاپه‌وه‌ بۆ وه‌رگێرانی به‌ ئینگلیزی، كه‌سێك به‌ناوی ئومێد ته‌وفیقیان یارمه‌تیی مردووه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت: "واتس ئاپ وه‌ك نووسینگه‌ی كارم وایه‌".

ده‌ڵێت: "بۆیه‌ له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌منووسیوه‌، جونكه‌ به‌ندییه‌وان و چاودێره‌كانی زیندان هه‌ر هه‌فته‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌رمان و كه‌لوپه‌له‌كانمان ده‌پشكنن، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ بووم نووسراوه‌كانم له‌ناو بچن، هه‌ر بۆیه‌ واتس ئاپم بۆ نووسین به‌كار هێنا.

سه‌رچاوه‌ / باس

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.