كاتژمێر (4)ی ئێوارەی سبەی هەینی، بەرواری 1ی شوباتی 2019، لە هۆلەكانی (سینەمای ئیمپایەر) لە فاملی مۆل، لە مەراسیمێكی گەورەدا، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی دژ بە تیرۆر دەست بەكارەكانی دەكات .
ئهم فبَستیڤاله بۆ ماوەی (3) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، بە بەشداری (42) فیلمی كوردستانی و عێراقی و بیانی، فیلمەكان كێبركێی (14) خەڵاتی جۆراو جۆر دەكەن، هەروەها لە كاتژمێر (6) ی ئێوارەی ڕۆژی سێیەمی فێستیڤاڵەكە، لە مەراسیمێكی تایبەتدا خەڵاتەكان بەسەر فیلمە براوەكان دابەش دەكرێت.
سهرۆك و خاوەن بیرۆكەی سازدانی ئەم فێستیڤاڵەیە " پیشتیوان عەبدوڵلا " ئاشكرایدهكات ، ئەم خولەی فێستیڤاڵ جیاوازیەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوانی ، وتیشی فیلمە كوردیەكان یەكەم جاریانە نمایش بكرێن لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە هەولێر، كە ژمارەیان (16) فیلمی كوردیە بەشداری پێشبركێی فێستیڤاڵەكەن .
پشتیوان زیاتر وتی ، كۆی گشتی فیلمەكانی فێستیڤاڵ پێكهاتووە لە (42) فیلم، تێیدا (15) فیلمی عێراقیە، ئەوانتریش هی وڵاتە عەرەبیەكانی (سەلتەنەی عومان و سعودیە و میصر و مەغریب و تونس و فەلەستین) و وڵاتانی ئەلمانیا و بەریتانیا و ئێرانە. لەم خولەدا نزیكەی (130) دەرهێنەر و ئەكتەر و نووسەر بەشدارن، كە لە ناوەو دەرەوەی كوردستان هاتوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.