له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپه‌رز به سه‌دوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌دوپێنج خاڵ له تیپی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرزی میوانداری برده‌وه، یاریه‌كه له هۆڵی تیی ئاند تیی سێنته‌ر له شاری سان ئه‌نتۆنیۆی ویلایه‌تی تێكساس به‌ڕێوه‌چوو، له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی كلیپه‌رز ئاستێكی به‌رزیان پێشكهشكردو به شه‌ست خاڵ به‌رامبه‌ر به په‌نجاوسێ خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌یان بوون، له نیوه‌ی دووه‌میشدا، ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی میوانه‌كان به‌رده‌وام بوو، تا له كۆتایدا لۆس ئه‌نجلۆس كلیپه‌رز به جیاوازی هه‌شت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش كلیپه‌رز یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له دوای پێنج دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك تۆماركرد‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژئاوای ئێن بی ئه‌ی گه‌یانده حه‌فتاویه‌ك خاڵ، سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرزیش بیستویهكهمین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند
تیپی لۆس ئه‌نجلۆس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر تیپی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز تۆمار کرد
له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.