ئەمڕۆ یەکشەممە 20-1-2019 فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، ئەمەریکا زیاتر گرنگی به پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی له سوریا دهدات، تەنانەت پاش کشانەوەی هێزهكانى ئهمهریكا لەسوریا پاراستنى كورد ئهولهویهتى سهرهكى ئهمهریكا دهبێت.
وەزیری بەرگری فەرەنسا راشیگەیاند، پرسی پاراستنی کوردەکان زیاتر دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ لە ئەمەریکادا ، لەبەرئەوەی باشترین هاوپەیمانی ئەمەریکا بوون لەناوچەکە و لەشەڕی داعشیشدا.
پاش بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا بەرپرسانی کورد کە زۆربەی ناوچەکانی باکوری سوریایان کۆنترۆڵکردووە داوایان لەروسیا و دیمەشق کرد کە باکوری سوریا لەمەترسی هێرشەکانی تورکیا بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.