Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 08:09

دایکی ئیبراهیم تاتڵیسه‌س به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ی به‌ڕێکرا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت گیانی له‌ده‌ست دا
کوردستان TV
100%

له‌یلا تاتڵی دایكی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیسه‌س دوای ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ باهچه‌لیئه‌ڤله‌ر گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ مزگه‌وتی زینجیرلی كویو نوێژی له‌سه‌ر كراو دواتر به‌ ئاماده‌ بوونی ئیبراهیم تاتڵیسه‌س به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌ی به‌ڕێكرا.

121

له‌ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی توركیا گولبه‌ن ئه‌رگه‌ن له‌لێدوانێكدا بۆ راگه‌یه‌ندنكاران هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ ئه‌وانه‌ خواست كه‌ ماونه‌ته‌وه‌و گوتی، "له‌ده‌ستدانی دایك زۆر سه‌خته‌، یه‌زدان نیشانی هیچ كه‌سێكی نه‌دا''.

ئه‌رگه‌ن هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ  دایكی هه‌موو لایه‌ك خواست و گوتی، "رۆژێكی زۆر سه‌خته‌ بۆ ئیبراهیم، یه‌زدان ئارامی پێ ببه‌خشێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گۆرانیبێژ ئۆرهان گه‌نجه‌بای یه‌كێكی تر بوو له‌ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ و گوتی، ''دایكان شتێكی جیاوازن، منیش دایكم خۆشده‌ویست. خوا ئارامیمان پێ ببه‌خشێت. هه‌ر كه‌باسی دایكت كرد ته‌وژمی ئاو راده‌وه‌ستێت. چاره‌نووسی هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ بووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.