Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:09

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ منبج دوو سه‌ربازی ئه‌مریکا کوژران

داعش بەرپەرسیارێتی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی خۆی
کوردستان TV
#12
100%


لەنێو چێشتخانه‌یه‌ك له‌ منبج تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا، بەپێی زانیارییەكان 14 کەس کوژراون و دوو لە کوژراوەکانیش سەربازی ئەمریکین.

رێكخراوی‌ روانگی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019 له‌ كۆڵانی سیندیسی شاری منبج له‌ به‌رده‌م چێشتخانه‌ی (قصر اڵ‌مرا‌و) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌ كاتێكدا بووه‌، كاروانێكی‌ سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌ نزیك چێشتخانه‌كه‌دا تێپه‌ربوونه‌.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ 14 كه‌س كوژراوان و له‌گه‌ڵ دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی.

راشیگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماری كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ برینی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.

لەو تەقینەوەیەدا کە ئاماژە بۆ کوژرانی چەند سەربازێکی ئەمەریکی دەکرێت و داعشیش بەرپەرسیارێتی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی خۆی .

داعش لە توویتەر بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرتووە و دەڵێت، خۆکوژێکیان لەڕێگەی چاکەتێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە دەوریەکی هاوپەیماناندا تەقاندووەتەوە.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.