به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پلانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له سوریا ئه‌ركى سه‌ركى ئێمه ناگۆڕێت كه بریتییه له له‌ناوبردنى داعش و راگرتنى كار و چالاكییه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه.
پۆمپیۆ له قسه‌كانیدا گوتى: "كشانه‌وه‌ى ئێمه ته‌نها "گۆڕ‌انى ته‌كتیكه"و گۆڕانكارى و ده‌ستێوه‌ردانى پابه‌ندبوونى سیاسه‌تى ئه‌مریكا ناكه‌ین كه له‌ناوبردنى داعشه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به روونى باسى ئه‌وه‌شى كردووه كه وڵاته‌كه‌ى گره‌نتى و دڵنیایى له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا وه‌رگرتووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كورده‌كان كه هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان ڕوو نه‌دات و گرنتى پاراستنى كورد له سوریا بكات پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیشمان له سوریا.
پۆمپیۆ له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌ردۆغان پابه‌ندبوونى خۆى بۆ دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ربڕیووه و هه‌روه‌ها توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆن دژى تیرۆرستى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا ناجه‌نگن و هه‌موو ڕێوشوێنێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراوه‌ته‌به‌ر كه پێكدادان له نێوان توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى ئێمه ڕوو نه‌ده‌ن، جۆن بولتون ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له توركیا بووه و تا به‌ڵێن و جێبه‌جێكردنى ئه‌م به‌ڵێنانه له توركیا وه‌ربگرێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.