Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:21

جۆن بوڵتۆن سەبارەت بەپرسى سوریا سه‌ردانى تورکیا و ئیسرائیل ده‌کات

تا رێگرى له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش بكه‌ن
جۆن بوڵتۆن له‌سه‌ر پرسى سوریا سه‌ردانى توركیا و ئیسرائیل ده‌كات
کوردستان TV
100%

جۆن بوڵتۆن راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى كۆشكى سپى به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بۆ چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا، سه‌ردانى توركیا و ئیسرائیل ده‌كات.

جۆن بوڵتۆن له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ توڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندوه‌: "به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان بۆ باسكردنى چۆنیه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا بكه‌ین و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان تا رێگرى له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش بكه‌ین و به‌خێراى پاڵپشتى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵماندا له‌ دژى داعش جه‌نگیان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له‌ ڕه‌فتاره‌ خراپه‌كارییه‌كانى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌".

هاوكات جۆن بوڵتۆن له‌ تویتێكى تردا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جه‌یمس جێفرى نوێنه‌رى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا و جۆزیف ده‌نفۆرد سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مریكا به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ توركیا ئه‌نجامى ده‌دات.

تویت


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.