Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:41

22 که‌مپی ئاواره‌کان ژێرئاوکه‌وتن 32 هه‌زار که‌سیش چاوه‌ڕوانی یارمه‌تین

به‌ هۆی لافاو
کوردستان TV
100%


لانیكه‌م 32 هه‌زار كه‌سی مەدەنی كه‌ له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد و به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ بێ خیوەت مه‌ونه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوانی ده‌ستی یارمه‌تین.

به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باراناوییه‌ی 26ی ئه‌م مانگه‌ ناوچه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌تمه‌ی گرته‌وه‌، 22 كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌ر سنوور ژێرئاوكه‌وتن و 67 كه‌مپی دیكه‌ش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ لانیكه‌م، 220 خیوەت رووخاوه‌ و ئاو بردوویه‌تی و 550 خیوەت ئاویان تێچووه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ئێستادا، لانیكه‌م 32 هه‌زار كه‌سی مەدەنی پێویستییان به‌ یارمه‌تییه‌.

ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ كاریگه‌ریی لافاوه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه‌، به‌ چه‌ند پارچه‌یه‌ك پێداویستییه‌وه‌ له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشای خیوەتە ئاوبردووه‌كانیان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی یارمه‌تین.

ئوم حوسه‌ین یه‌كێكه‌ له‌ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خیوەتەکەمان به‌ته‌نیشت دیوارێكه‌وه‌ هه‌ڵدابوو و به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ دیواره‌كه‌ به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا رووخاوه‌".

ئوم حوسه‌ین گوتیشی: "نان و سه‌قف و جلوبه‌رگم نه‌ماوه‌. ئێستا له‌ مزگه‌وت ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین. دراوسێیەكانمان نانی به‌یانی بۆ هێناین بۆ مزگه‌وت. جلوبه‌رگه‌كه‌شم له‌ دراوسێیەكان وه‌رگرتووه‌، له‌سه‌رما ره‌قده‌بمه‌وه‌".

هودا قاسم كه‌ دایكی منداڵێكی چوار مانگانه‌ رایگه‌یاند کە له‌گه‌ڵ 25 خێزاندا په‌نایان بۆ مزگه‌وتێك بردووه‌ كه‌ له‌ خیوەت دروستكراوه‌ و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی تیادا نییه‌ و گوتی: "خۆراكمان نییه‌، قاپ و كه‌وچكمان نییه‌. منداڵه‌كانمان سه‌رمایانه‌. دۆشه‌ك و به‌تانیمان پێویسته‌. جگه‌ له‌ ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ هیچمان نه‌ماوه‌. له‌ برسان ده‌مرین. خیوەتەكه‌مان به‌كه‌مپه‌كه‌وه‌ رۆیشت. ئێستا هیچ پێداویستییه‌كمان نه‌ماوه".

سه‌رچاوه‌ -  AA
شوان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.