Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:29

ئه‌مریکا یه‌که‌م کۆگای سه‌ربازیی خۆی له‌ سووریا به‌تاڵکرد

شه‌وی رابردوو
کوردستان TV
#12
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ئاشكرایكرد، شه‌وی رابردوو ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مالیكییه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی چۆڵكرد.

حكومه‌تی ئه‌مریكا، دوای بڕیاری كێشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ سوریا، یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له‌ڕۆژئاوای کوردستان و لەسه‌ر سنووری عێراق چۆڵكرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی خۆی له‌ حه‌سه‌كه‌ وه‌ریگرتووه‌، حكومه‌تی ئه‌مریكا كه‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌م بڕیاری كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌ركرد، دوێنێ یه‌كه‌م كۆگای سه‌ربازیی خۆی له‌ شارۆچكه‌ی مالیكییه‌ی سه‌ربه‌ حه‌سه‌كه‌ به‌تاڵكرده‌وه‌.

باسی لەوەشکردوە کە هه‌مه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانی نێو كۆگاكه‌ كه‌ له‌ 400 مه‌تر دووجا پێكهاتووه‌، به‌به‌شداریی 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی نێردران بۆ عێراق، هاوكات سه‌ربازه‌كانی كۆگاكه‌ش له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا چوونه‌ عێراق.

جێی ئاماژەیە، كۆگاكه‌ یه‌كێك بوو لەو 18 بنکە سەربازییەی کە ئەمریکا لەسوریا هەیەتی و ئەم بنکەیە تێیدا ئەمریکییەکان چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازییان به‌سه‌ر یه‌په‌گه‌دا دابه‌ش ده‌كرد.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌، دواتریش ساره‌ ساندرز، وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ده‌ستمان كرد به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌"، جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه‌ نین بۆ كۆتاییهاتنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.