Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:14

سێ برا و خوشکێک به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

 خه‌ڵكی سوریان و له‌وڵاتی توركیا نیشته‌جێن
کوردستان TV
100%

له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی شوقه‌یه‌كدا له‌شارۆچكه‌ی كاراتای كۆنیا له‌ توركیا چوار خوشك و برای سووری به‌هۆی كاریگه‌ریی دووكه‌ڵه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

فاتیمه‌ عه‌بدوڵای سووری كه‌ له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی شوقه‌یه‌كی سێ نهۆمیدا له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌زیزییه‌ داده‌نیشێت، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی كڕینی نان ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشت و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بینیی دووكه‌ڵ له‌ماڵه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ داوای یارمه‌تیی كردووه‌.

ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و فریاگوزاریی ته‌ندروستیش ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ كران.

چوار منداڵه‌كه‌ی فاتیمه‌ به‌ناوی ریم، وه‌لید، حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4 بۆ 11 ساڵیدایه‌، له‌شوقه‌كه‌ ده‌رهێنران و راده‌ستی تیمه‌كانی ته‌ندروستی كران.

ده‌ستبه‌جێ به‌ ئوتومبێلی فریاكه‌وتن چوار خوشك و براكه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌كان، سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.