Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:23

جارێکى تر ئه‌ردۆغان و ناتانیاهۆ هێرش ده‌که‌نه‌وه‌ سه‌ر یه‌کتر

ناتانیاهۆ بۆ ئه‌ردۆغان: تۆ تۆمه‌تباری به‌ كوشتنی كورد
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆمار توركیای به‌كوشتنی كورد تۆمه‌تبار كرد، ئیدی سه‌ركرده‌كانی توركیا به‌توندی لێی هاتنه‌ ده‌نگ. ئه‌مڕۆش گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بەتوندی وەڵامی دایەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌ردۆغان و پێی گوت تۆ تۆمه‌تباری به‌كوشتنی كورد و ناتوانیت وانه‌ی ئه‌خلاقمان فێر بكه‌یت.

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ "تویته‌ر" ئاماژه‌ی دا، ناتانیاهۆ دووباره‌ باری ده‌روونی تێكچووه‌، چونكه‌ ئه‌ردۆغان راستییه‌كانی ئیسرائیلی نیشان دا.


كاڵن له‌ درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "تۆ قودست داگیر كردووه‌، له‌ وڵاتی خۆشت تێوه‌گلاویت به‌گه‌نده‌ڵی، بۆیه‌ هیچ شتێك تاوانه‌كانت داناپۆشێت".

كاڵن ئاماژه‌ی دا كه‌ ناتانیاهۆ ناتوانێت ئه‌ردۆغان بێده‌نگ بكات له‌ وتنی راستییه‌كان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.