كاروانی ئۆتۆمبێڵه زریپۆشه‌كانی توركیا به‌مه‌به‌ستی جێگركردنیان له‌سه‌ر یه‌كینه‌كانی سنووری سووریا، گه‌یشتنه شاری كلیس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
كاروانه سه‌ربازییه‌كه كه له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی كه له‌نێویاندا چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی زرێپۆش هه‌ن و له شاره جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه ره‌وانه كراون، گه‌یشته شارۆچكه‌ی ئه‌لبه‌یلی سه‌ر به پارێزگای كلیس.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا، ده‌ڵێت: ھه‌روه‌كو چۆن به رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، چوار ھه‌زار تیرۆریستی داعشمان له چالاكی خست، ھه‌روه‌كو چۆن كه‌س نه‌یتوانی رێگری له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بكات، ھیچ كه‌سێك ناتوانێ رێگریمان لێ بكات له پاككردنه‌وه و له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه له رۆژھه‌ڵاتی فوڕات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.