Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:52

ئه‌ردۆگان هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕاتی دواخست

هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ چه‌ند مانگی دابێ به‌رپا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی چاوه‌ڕوانكراوی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ سووریا دواخست.

ئه‌ردۆگان پاش پێشوازی له‌ بڕیاری واشنتن به‌ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا، گوتی، هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ چه‌ند مانگی دابێ به‌رپا ده‌كرێ. ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ئه‌ردۆگان وای بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی توركیا گوتوشیه‌تی، توركیا، سووریا له‌ چه‌كدارانی كورد و پاشماوه‌كانی داعش پاك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی واشنتنیش ده‌ڵێ، ''قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد ترامپ، وایكرد كه‌مێك هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات دوابخه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ماوه‌ی چاوه‌ڕوانكردن كراوه‌ نییه‌.''

ئه‌وه‌شی گوتووه‌، كه‌ ده‌رباره‌ی دۆخی سووریا، له‌گه‌ڵ ترامپدا بۆچوونیان نزیكه‌ و ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌ ''پێوه‌ندیی دیپلۆماسییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی خوازراو.''

ئه‌ردۆگان ئاماژه‌یشی داوه‌ به‌وه‌ی، وڵاته‌كه‌ی چاوی نه‌بڕیوه‌ته‌ خاكی سووریا، به‌ڵام پرسی ئاسایشی وڵاته‌كه‌شی ناخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.