فیلمی (سكریمس) واته (قیژه) له سیناریۆ و ده‌رھێنانی (زانیار عه‌دنان عوسمان)ـه، وا بڕیاره له فیستیڤاڵی (ئین شۆرت فیلم)ـی وڵاتی نێجیریا له به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و فیستیڤاڵه ڕكابه‌ری ده‌كات بۆ به‌ده‌ستھێنانی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵه‌كه، كه له ڕۆژانی 27-29ـی دیسێمبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌رھه‌مه سینه‌ماییه باس له چیرۆكی دوو سه‌ربازی دژ به یه‌كتر ده‌كات، كه ڕق و كینه‌ی دڵیان ده‌گه‌یه‌ننه خاڵی كۆتایی، له‌و نێوه‌نده‌شدا باڵنده گۆشتخۆره‌كان له چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ئه‌و دوو سهربازهن تا بتوانن ژه‌مێكی به‌له‌زه‌ت له گۆشتی ئه‌وان بخۆن و سوود له‌و ڕق و كینه‌یه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌ربازه وه‌رگرن.
(زانیار عه‌دنان) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كه جێگه‌ی خۆشحاڵیه وه‌ك ده‌رھێنه‌رێكی لاو فیلمه‌كه‌ی به‌شدار ده‌بێت له فیستیڤاڵێكی له‌م شێوه‌یه‌دا، كه ئه‌مه‌ش به سه‌ركه‌وتنی ھونه‌ری سینه‌ما له كوردستان ده‌زانێت، كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له وڵاتانی ئه‌فریقیشدا ناوی كوردستان و كه‌لتوور و داب و نه‌ریتی ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی سینه‌ماوه به ئهفریقیهكاندا ئاشنا ده‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.