Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:07

به‌فر رێگای 24 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی داخستووه‌

رووی ئاوی ده‌ریاچه‌یه‌كیش به‌ستوویه‌تی
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌ی وان-ی گرتۆته‌وه‌ رێگای ٢٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخران.

شاره‌وانی وان رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌ پچڕ پچڕه‌ی وان-ی گرتۆته‌وه‌ رێگای ٢٤ گه‌ڕه‌ك و ئاوایی داخراون. تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان.

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌ مووش رێگای ١١٠ گوند و ٧٠ ئاواییان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فره‌وه‌ داخرابوون.

ktv

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵه‌وه‌ كه‌ تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت، له‌پاڵ چه‌م و روباره‌كاندا، رووی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ئاكتاش-یش به‌ستوویه‌تی.

ده‌ریاچه‌ی ئاكتاش كه‌ له‌ سنووری توركیا-جۆرجیادایه‌ و رووبه‌ری 14 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ده‌كه‌وێته‌ نێو سنووری توركیاوه‌، له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری رووبه‌ره‌كه‌ی به‌ سه‌هۆڵ داپۆشراوه‌.

دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی چڵدر، به‌ شكاندنی سه‌هۆڵی ده‌ریاچه‌كه‌ ئاو بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.

به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ هۆشدارییان داوه‌ته‌ هاووڵاتیان به‌سه‌ر رووباره‌كه‌دا نه‌گه‌ڕێن، چونكه‌ چینی سه‌هۆڵه‌كه‌ ته‌نكه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.