سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانی كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برایانی بەڕێز لە دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئازادی و فرەلایەنیی سیاسی یەكێكە لە دەستكەوتەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرهەمی قوربانیدانی گەلەكەمانە و پێویستە هەموومان گەشەی پێ بدەین و بیپارێزین.
لەو بۆنەیەدا هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرك وچالاكییەكانتان بۆخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و برایەتی و تەبایی سیاسیی لە كوردستان.
مسعود بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.