دادگای تاوانەکانی شێرناخ سزای یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەر عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک سەپاند بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە دادگای تاوانەکانی شرناخ لە نۆیەمین دانیشتنی دادگادا، هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک، پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپەی بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی سزادا.
پێشتریش، لە 4ی کانونی یەکەمی 2018 دادگای ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردنی چوار ساڵ و هەشت مانگی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و سێ ساڵ و شەش مانگیشی بۆ سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپەی دەرکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.